کوردستانی
سیستمی ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكان چووە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووری سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه 29 تەموزی 2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لەماوەی رابردوودا بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌ركاربردنیان كرده‌وه.
سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
س.س