گێتی
بایدن ژنە سیناتۆرێکی رەشپێستی وەک جێگری خۆی دیاریكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، كامێلا هاریسی دیاریكرد وەك جێگری خۆی بۆ هەڵبژارنەكانی 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا و راشی گەیاند زۆر دڵخۆشە بەدیاریكردنی وەك جێگری خۆی و بە جەنگاوەری بكوژی پیاوی بچوك ناوی برد.
دوێنێ سێشەممە، جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا(باراك ئۆباما) و پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا، كامێلا هاریس، سیناتۆری ئەمریكی دیاریكرد بۆ جێگری پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا. بایدن لەبارەی كامێلا هاریسەوە دەڵێت" هاریس یەكێكە لە باشترین كارمەندانی وڵاتەكەم كە هاورێیەتیم دەكات لە هەڵبژاردنەكاندا".
لەبەرانبەردا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند "كامێلا هاریس یەكێكە لە بەدرەوشترین ئەندامەكانی ئەنجومەنی پیران" و دووپاتیكردەوە، كە سەرسام بووە بە دیاریكردنی بۆ ئەو پۆستە.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی وتی "هاریس هیچ كاریگەر نەبوو لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی پارتی دیموكراتی كاتێك بایدن بردیەوە، هەروەها وتیشی" سەرم سورما كاتێك ئەو هەواڵەم بیست، چونكە رۆڵی زۆر لاوابوو".
شایەنی باسە، هاریس كامێلا لەساڵی 2017 وە هەڵبژێردراوە لەلایەن پارتی دیموكراتی ئەمریكیەوە وەك نوێنەری ویلایەتی كالیفۆرنیا بۆ ئەنجومەنی پیران و لە ساڵی 2011 بۆ 2014 لەسەر لیستی حزبەكەی بووە بە داواكاری گشتی سان فرانسیسكۆ، وە لە ساڵی 2011 بۆ 2017 بووە بە دووەم جێگری داواكاری گشتی و 30 یەمینی ویلایەتی كالیفۆرنیا.
س.س
س.س