کوردستانی
بڕیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ گیرفانی جوتیاران بێ پارە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی دا بۆ هەرێم لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو بڕیارانە تائێستا کاریگەرییەکی واینەکردووەتە سەر بازاڕ تاوەکو ئێستاش نرخی کیلۆیەک پەتاتە بە 250 بۆ 500 دینارە.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارانەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەندێک بەرهەم، بۆ ئەوەی نرخی هەندێک بەرهەم بەرزبێتەوە، بەڵام تائێستا کاریگەرییە واینەکردووەتە سەر بازاڕ تاوەکو ئێستاش نرخی کیلۆیەک پە تاتە بە 250 بۆ 500 دینارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی تەماتە بەهیچ شێوەیەک بەرز نەبووەتەوە هەرچەندە کارگەی دۆشاوی هەڵەبجە کەوتووەتەوە کار، بەڵام ئەو بڕە وەرناگرن کە جوتیاران دڵخۆشبن پێی و قازانج بکەن".
باسی لەوەشکرد "تاکە بەرهەم کە لە ئێستادا لە بازاڕ نرخی بەرزە تەنها خەیاری خۆمانە کە 600 دینارە، کە ئەویش لە ئێستادا وەرزی دووەمی دەستپێدەکات و بەرهەمەکە کەمە و لەئاستی ئەوەدا نییە بەشی هەرێم و خوارووی عیراق بکات".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەندە هێنانی هەندێک بەرهەم قەدەغەکراوە، بەڵام لە هەندێک مەرزەوە بە شێوەی نایاسایی دەهێنرێتە هەرێم".
ناوبراو وتی "ساڵی داهاتوو زەرەرەکانی جوتیاران دەردەکەوێت کە پارەیان بەدەستوە نابێت بەرهەمیان هەبێت، چونکە حکومەت هێچ هاوكارێکی جوتیاران ناکات".
س.س