کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی قۆناغی 12 ئامادەیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی قۆناغی 12 ئامادەیی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی سەرجەم بەشەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت و خوێندکاران دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا - سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر هەڵەی تەکنیکی روونەدات، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی سەرجەم بەشەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاروابوو دوێنێ ئەنجامەکان رابگەیەندرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی هەڵەی تەکنیکییەوە ئەنجامەکان رانەگەیەندرا و دواخرا بۆ ئەمڕۆ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan