کوردستانی
دەنگۆی دروستبوونی بەرەیەکی نوێ سیاسی رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەنگۆی دروستبوونی بەرەیەکی نوێی ئیسلامی هەیە لەنێوان حزبە ئیسلامییەکاندا و وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیش رایدەگەیەنێت جارێ هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئیسلامی نەنراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لەگەڵ ئەم دۆخە خراپەی هەرێمدا هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆن.
خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی بەرەیەکی ئیسلامی هەیە لەنێوان حزبە ئیسلامییەکاندا بۆ مەودا میدیا دواو وتی "جارێ هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئیسلامی نەنراوە، بەڵکو تەنها ئەگەرە و لە ناوخۆی حزبە ئیسلامییەکاندا قسەی لێکراوە".
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە خەلیل ئیبراهیم وتی "هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو بڕیارەی هاوشێوەی عیراق داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەین".
وتیشی "لەگەڵ ئەم دۆخە خراپەی هەرێمدا هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆین، هەروەها یەکگرتوو لە رێگەی بەیاننامەکانی خۆیە قسەی لەسەر سەرجەم کێشەکانی هەرێم هەبووە".
س.س