تەندروستی

چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت خۆراکی تەندروست بخوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت خۆراکی تەندروست بخوات
مەودا میدیا-

د. نیگا شەفیق، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان و گەشە باس لە دروستکردن و ئامادەکردنی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵان دەکات و باس لەوەش دەکات چۆن بتوانین بناغەیەکی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵان دروستبکەیت.

ئەو پزیشکە دەڵێت "شاراوەنییە کەهاندانی منداڵ بۆ خواردنی خۆراکی تەندروست کارێکی ئاسان نییە، بەڵام ئەتوانین هەنگاوی یەکەم بەوە دەستێبکەین کە خۆمان وەک دایک و باوک بزانین کە خۆراکی تەندروست چییە".

دەشڵێت "ئەو منداڵانەی کە خۆراکی تەندروست ئەخۆن لە قوتابخانە ئاستێکی باشتریان هەیە، لەڕووی جەستەشەوە بەتواناترن و ووزەیشیان زیاترە، هەڵبژاردنێکی زیرەکانەی خۆراک لە تەمەنی منداڵیدا وادەکات بناغەیەکی بەهێز بۆ گەورەی دروست بێت، ببێتە خویەکی باش لە منداڵدا کە وادەکات منداڵ تا ئاستی پێویست گەشە بکات".

باس لەوەش دەکات "بۆیە گرنگە بزانین لە کوێوە دەستپێدبکەین، خواردنی تەندروست بۆ منداڵ پێک دێت لەسێ ژەمی سەرەکی و دوو سوکە ژەم لە رۆژێکدا، وە پێویستە هەوڵ بدەین لەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر چەوری و شەکریان تێدایە بەدوربین، وەدڵنیابین کە منداڵەکانمان رۆژانە بڕی پێویست سەوزە و میوە و گۆشت و شیر و شیرەمەنی وەر بگرن".

 د. نیگا شەفیق پێنچ خاڵ دەخاتەڕوو بۆ هاندانی منداڵ بۆ ئەوەی  خۆراکی تەندروست هەلبژێرێت:
یەکەم- خواردنی جۆراوجۆر بخۆن.
دووەم- هاوسەنگی بکەن لەنێوان ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆن لەگەڵ چالاکی رۆژانە.
سێیەم- خواردنێک هەڵبژێرن کە بڕی پێویست لە دانەوێڵە و سەوزە و میوەی تێدابێت.
چوارەم- دووربکەونەوە لەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر لە شەکر و خوێی تێدایە وەک خواردنی ئامادەکراو لە قتونراو.
پێنجەم- دووربکەونەوە لە خواردنی خێرا، خواردنەوەی چا و قاوە و شەربەتی دەستکرد و ساردەمەنییەکان.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد