کوردستانی
مەلا بەختیار رەخنە لە یەكێتی و پارتی دەگرێ و داوای دامەزراندنی ئەنجومەنی پیران دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان یەكێتی و پارتیدا زیاتر لە بۆچوونەكانی پارتی چەسپاون و ئەوەش دەڵێت پێویستە ئەنجومەنی پیران لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێت.
مەلا بەختیار، ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك "ململانێ و ئەركەكان.. لەبەر رۆشنایی راگەیەندراوی یەكێتی-پارتی" وتارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە "رۆژی 11ی ئابی 2020، یەكێتی و پارتی، كۆبوونەوەیەكی تریان ئەنجامدا. وادیارە ئەم كۆبوونەوەیەش، هێشتا لەلایەن پارتییەوە، بۆ زەمینەخۆشكردنی كۆبوونەوەی باڵایە.. كە تیایدا متمانەی پەیوەندی سیاسی هەردوولا هاتبێتە ئاراوە كە بەداخەوە، ئەو متمانە سیاسییە، بە موزایەدەی سیاسی و هەلپەرستی، لەدەست درا".
لە وتارەكەیدا مەلا بەختیار ئەوەشی وتووە "راگەیەندراوی هاوبەشی دوێنێ 11ی ئاب بەزۆری، بۆچوونەكانی پارتی تیایدا رەنگی سیاسی داوەتەوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "هەڵەی رێزمانی جۆراوجۆری تیایە".
سەبارەت بەوەی لە كۆبوونەوەكەدا پێویست بوو باسبكرێت و یەكێتی و پارتی نەچوون بەلایدا مەلا بەختیار نووسیوویەتی "ئەوەی لە كۆبوونەوەكە و راگەیاندراوەكەدا باسنەكراوە، ئەمانەن: چارەسەركردنی كێشەی زینۆی وەرتێ، لامەركەزیەتی ئیداری، هاوسەنگی حوكمڕانی، توخنی نەهێشتنی گەندەڵی.. نەكەوتون، باسی كۆنترۆڵكردنی گومرگەكان نەكراوە، قسە لە نەوتی بەقاچاخ براو لەئارادا نەبووە و یەكهەڵوێستی لە پەرلەمان.. تاد".
هەر لە وتارەكەدا مەلا بەختیار كۆمەڵێك پێشنیازی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای كوردستان خستووەتەڕوو كە تیایدا هاتووە "ئەنجومەنی سەنا (پیران) بۆ تەكنۆكرات و شارەزا و شایستەكان، هەڵبژێردرێ و نەخوێندەوار و دەرچووی خوێندنی سەرەتایی-ناوەندی، لە پەرلەماندا، قبوڵ نەكرێ".
خ.غ