تەندروستی
روسیا دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
وەزیری تەندروستیی روسیا رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا دەست بە بەرهەمهێنانی بڕێك لە ڤاكسینی چارەسەری كۆرۆنا دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدایە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و وڵاتانی دیكە گومانیان لە چالاكبوونی ڤاكسینەكە و كاریگەرییە خراپەكانی هەیە.
رۆژی سێشەممە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند "وڵاتەكەی دەستی بە دروستكردنی یەكەم ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كردووە، وتیشی 20 دەوڵەت داوایان كردووە ڤاكسینەكەیان پێ بفرۆشین.
بە وتەی میخایل مۆراشكۆ، وەزیری تەندروستی روسیا، دەست بە وەبەرهێنانی ڤاكسینی "سپوتینگ" كراوە.
وتیشی "ئەو دەنگۆیانەی باس لە كاریگەری خراپی ڤاكسینەكەی روسیا دەكەن دوورن لە راستییەوە، تەنها دەیانەوێت پێشبڕكێی چارەسەرەكەی روسیا بكەن".