کوردستانی

ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایەكی ئایینیی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایەكی ئایینیی دەدات
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ئاشكرایدەكات ساڵی رابردوو مەلا عوسمان كانی كوردەیی، هەرچەندە ناوی لە تیروپشكی حاجییان دەرنەچووە، بەڵام لەسەر حیسابی حاجییان بە تێچووی 10 هەزار دۆلار خۆی و خێزانەكەی حەجیان كردووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند "مەلا عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە، كەچی ئەمڕۆ چەند كادرێكی كۆمەڵی كۆكردووەتەوە بەناوی ئەوەی وتاری هەینی رێگاپێدراو بێت، بەڵام ئەم نمایشەی ئەمڕۆی تەنیا بۆ خۆدەرخستن و یاریكردنە بە هەستی خەڵك".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئەندامێكی پەرلەمان ئەوەندە نابەرپرس بێت رەچاوی بارودۆخی هاووڵاتییان نەكات كە رۆژانە تەنها لە شاری هەولێر و شارەكانی كوردستان چەندین كەس دەبنە قوربانی ئەو پەتا‌ كوشندەیە، ئایا مەلا عوسمان ئەندامی پەرلەمان تەحەمولی بەرپرسیاریەتی رۆحیی خەڵك دەكات؟ ئەگەر ئامادەیە ئەوە بكات، با ئیمزا بكات و من وەك بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر بە ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر دەڵێم رێگە بە وتاری هەیینی بدرێت".
مەودا میدیا  پەیوەندی كرد بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم، دەربارەی ئەوەی چەند مامۆستای ئایینی دەستبەسەر كراون و كەی ئازاد دەكرێن، بەڵام ناوبراو وتی "هیچ زانیارییەكم نییە لەسەر دەستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی و تەنها روونكردنەوەكەی ئەوقافی هەولێر بەسە".

 
Qaiwan
Qaiwan