کوردستانی
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر مووچەی فەرمانبەران بێ ئەنجام كۆتایی هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی دروستبوونی ناكۆكی نێوان وەزیرەكان لەسەر بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران، بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر پرسی لێبڕینی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیران ناكۆكی دروستبوو، سەرجەم وەزیرەكانی یەكێتی ناڕازیی بوون بە لێبڕینی مووچە و داوایان كردووە دابەشكردنی مووچە چیتر دوانەكەوێت، بەوهۆیەشەوە كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هێنراوە و خراوەتە هەفتەی داهاتوو".
سەرچاوەكە وتیشی "بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دووبارە كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت، بەوهۆیەوە ئەم هەفتەیەش موچە دابەشناكرێت".
تا ئێستا فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم، مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە و موچەی مانگی شوباتیش بە لێبڕنی لە 21٪ەوە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا.