کوردستانی
حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی دەربارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات "بڕیاردراوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە میكانیزم و چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە بدات، بۆ ئەوەی بەپێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
پێش راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرچاوەیەك بە مەودا میدیای وت" بەهۆی ناكۆكی لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران كۆبوونەوەكە دواخراوە و ژمارەیەك وەزیر بەتایبەتیش وەزیرەكانی یەكێتی لێبڕینی مووچەیان پەسەند نەكردووە".
دەقی راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیران لە كاتێكدا هەوڵەكانی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، بەجۆرێك حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەكی دەستووریی و قانونی و دارایی نەهێشتووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و لە پێناو دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ، هەموو مەرجەكانی حكومەتی فیدراڵی كە لە چوارچێوەی دەستووردان قبوڵ كردووە، بەڵام بەداخەوە حكومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەك وەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت كە ئەمەش وای كردووە حكومەتی ھەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی مووچەخۆرانی خۆی خەرج بكات ، بەم هۆیەوە دۆخ و گوزەرانێكی نالەبار بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم دروست بووە، سەرەڕای ناھەمواریی بارودۆخی تەندروستی. ئەمەش لە كاتێكدایە كە بە پێی یاسا بەركارەكانی عێراق، هەرێم هاوشێوەی بەشەكانی دیكەی عێراق، مافی خۆیەتی ئەو بەشە مووچەیەی كە بۆی خەرج دەكرا وەریبگرێت و پێویستە جیاوازی لە نێوان هاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان و بەشەكانی دیكەی عێراق نەكرێ لە خەرجكردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران كە ئەمەش دەستووری عێراق وەك بنەما جێگیری كردووە.
بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بە تووندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حكومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەكات بە دەنگ هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بێت و كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات و ڕێز لە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگرێت و پابەندبوونە دەستوورییەكانی بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات. ئەنجومەنی وەزیران لە هەمانكاتدا ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكان بە شێوەیەكی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستوور دووپات دەكاتەوە و شاندی باڵای دانووستانكاریشی ڕاسپارد درێژە بە دانووستانەكان بدەن لە پێناوی گەیشتن بە ڕێكەوتن بە تایبەتیش كە لە ماوەی ڕابووردوو هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێكردنی پابەندییە دەستووریەكانی لە بواری نەوت و دارایی و ئەوە بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدڕاڵیە لە بەرامبەردا ماف وشایستەی دارایی ھەرێم ڕانەگرێت. هەروەها داوا لە سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیر و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات كە داكۆكی لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای حەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە میكانیزم و چۆنێتی دابەشكردنی مووچە بدات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت بە پێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد ، بەداواداچوون بۆ گرفت و كێشەی دەروازە سنوورییەكان بكەن لە پێناو ڕێگریكردن لە هەر سەرپێچی و كارێكی نایاسایی كە لەو دەروازانە ئەنجام بدرێت.