کوردستانی
لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكرد و لە هەولێر و دهۆكیش رێگری لێدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەكانەوە دەستیپێكرد، بەڵام لە هەولێر و دهۆك رێگری لێكرا و چەند كەسێكیش دەستگیركران.
خۆپیشاندانەكە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئامادەكاری بۆ كردبوو، چەند رۆژێكیش بوو بانگەشەی بۆ دەكرا، بەڵام تەنها لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانەكە ئەنجامدرا، لە هەولێر و دهۆك بەهۆی بڵاوەپێكردنی هێزێكی ئەمنیی زۆر و دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی نەوەی نوێ و بەشێك لە هاوڵاتیان رێگری لە خۆپیشاندانەكە كرا.