کوردستانی
پەكەكە لەسەر بۆردوومانی سوپای عیراق لەلایەن توركیاوە روونكردنەوەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
هێزەكانی پاراستنی گەل-(هەپەگە)، كە باڵی سەربازی پەكەكەیە، رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكانی سوپای عیراقەوە ئاڵای عیراق هەیە، بەڵام سوپای توركیا بە مەبەست كردوویانەتە ئامانج، ئەویش بە ئامانجی تێكدانی دانووستان و چارەسەری ئاشتیانە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەبارەی بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەكانی سوپای عیراق لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە، راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە "رۆژی ١١ی ئەم مانگە، هێزەكانی سوپای عیراق لەگەڵ هێزەكانی ئێمەدا كۆبوونەوەیان هەبوو لەبارەی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیاەوە، دوای كۆبوونەوەكە سوپای توركیا شوێنی كۆبوونەوەكەی بۆردوومان كرد، لەگەڵ ئەوەی كە ئاڵای عیراق بە ئۆتۆمبێلەكانی سوپای عیراقەوە بوو، بەڵام فڕۆكەكانی سوپای توركیا بەمەبەست سوپای عیراقیان كردە ئامانج".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا ئەوەش خراوەتەڕوو " ئەو راگەیەندراوەی بەناوی حكومەتی هەرێمیشەوە بڵاوكرایەوە دەوڵەتی توركیا وەك خاوەن ماف نیشان دەدات، ئەوە راست نییە كە تەنانەت كوشتنی هاوڵاتیانیش نەبینێت، پێویستە حكومەتی هەرێم خۆیان لەو راگەیەندراوانە بپارێزن و دەست لەوە هەڵگرن كە دەوڵەتی توركیا بە خاوەن ماف بزانن".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی باڵی سەربازی پەكەكەدا هاتووە "سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەحەمەد رەشید و زوبێر حالی دەكەین، سەرەخۆشی لە گەلی كورد و عیرق دەكەین، ئاشكرایە كە دەوڵەتی توركیا بە خەونی عوسمانییەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، بۆیە دەبێت گەلی كورد و عەرەب لەدژی ئەو هێرشانە خەباتی هاوبەش ئەنجام بدەن و رووبەڕووی ببنەوە".