کوردستانی
كۆمەڵی ئیسلامی روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەو گردبوونەوەیەكدا پەلاماری مامۆستا عوسمان كانی كوردەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵیان داوە".
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە " هەر لەو گردبونەوەیەدا هێزە ئەمنییەكان پەلاماری تیمی رۆژنامەوانیی كەناڵی ئاسمانیی پەیامیان داوە و دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گرتووە كە ئەوەش دەستدرێژی و پێشێلكارییەكی دیكەیە".
دەقی راگەیەندراوەكە
ڕاگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامییەوە
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی بۆ داواكردنی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە شاری هەولێر گردبوونەوە، بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە لەبری گوێگرتن و ڕێزلێگرتنی زانایان و داواكانیان، دەسەڵات كەوتەوە هەڵبژاردنی هەمان ڕێگا و شێوازی پێشوو كە بەكارهێنانی هێز و سەركوتكردنە .
ئێمە لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنین كە:
یەكەم: داوای زانایانی ئاینی بۆ كردنەوەی درەگای مزگەوتەكان تەواو ڕەواو و لە جێی خۆیدایە بە پێی ڕێنماییەكانی تەندروستی ،پشتگیری داواكارییەكەیان دەكەین و هەر جۆرە بێحورمەتییەك بە كەسایەتی ئەو چینە ،دەستدرێژییە بۆسەر كۆی پیرۆزییەكانی كۆمەڵگە .
دووەم: هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەو گردبوونەوەیەدا پەلاماری مامۆستا عوسمان كانی كوردەییان پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵیان داوە .
دیارە مامۆستا عوسمان جگە لەوەی پەرلەمانتارە و پارێزبەندی هەیە، مامۆستایەكی ئاینیشە بۆ هیچ كەس نیە زیان لە كەسایەتی جەستەیی و مەعنەوی بدات و پێویستە هەرچی زووە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر ئەو كەسانە دەستگیر بكەن كە پەلاماری ئەو پەرلەمانتارەیان داوە .
سێهەم: هەر لەو گردبونەوەیەدا هێزە ئەمنییەكان پەلاماری تیمی ڕۆژنامەوانیی كەناڵی ئاسمانیی پەیامیان داوە و دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گرتووە كە ئەوەش دەستدرێژی و پێشێلكارییەكی دیكەیە .
ئێمە لە فراكسیۆنی كۆمەڵ تەئكید دەكەینەوە، ئەوانەی بۆ سەركوتی كۆمەڵگە ئازان، لەبەرامبەر دەستدرێژی و داگیركاری بێگانە بێدەسەڵاتن و جورئەتی دەركردنی بەیاننامەیەكیشسان نیە، مێژووش سەلماندویەتی ئەوانەی ڕوو بە ستەمكاران و پشت لە میللەتەكەی خۆیانن، چارەنوسێكی خراپ چاوەڕێیان دەكات .
فراكسیۆنی كۆمەڵ
لە پەرلەمانی كوردستان
12 -8 - 2020