کوردستانی

خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی دەبێت لە رێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی دەبێت لە رێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

بڕیارە ئەمشەو، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاشكرابكرێن، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیش خوێندكاران دەبێت سەردانی ماڵپەڕی "anjamakan12.com" بكەن، كە هێشتا كارانەكراوە.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆژی 11ی تەممووزی 2020 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان دەستیانپێكرد و لە 8ی ئاب كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.

هەر لەوبارەیەوە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردەوە "كاتژمێر هەشت و نیوی ئەمشەو ، وەزیری پەروەردە ئەنجامی  تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رادەگەیەنێت . 

ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار  خوێندكار مافی بەشداریكردنی تاقیكردنەوەكانیان هەبووە و بەسەر دوو هەزار و 307 هۆڵ دابەشكران.

Qaiwan
Qaiwan