جیهانی

ئێران دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ عیراق داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ عیراق داخست
مەودا میدیا-

كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌روازه‌ی میهرانی سنووری له‌گه‌ڵ عیراق داخست.

محه‌مه‌د نوزه‌ری، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری ئیلام بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی رایگه‌یاند "هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دیوی ئێران نییه‌ و هۆكاری داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ بۆ ره‌وشی ئاڵۆزی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانیان بۆ مه‌زارگه‌كانی عیراق بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخه‌ن، چونکە بارودۆخی عیراق ئاڵۆزە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی شارەکانی عیراقی گرتووەتەوە و بارودۆخی عیراق ئاڵۆزە.
Qaiwan
Qaiwan