جیهانی

هۆكاری مردنی براكەی ترەمپ ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری مردنی براكەی ترەمپ ئاشكرابوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز هۆكاری مردنی برا بچووكەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكای ئاشكرا كرد، ئاماژەی بەوەداوە رۆبەرت ترەمپ بەهۆی جەڵدەی دەماغەوە گیانی لەدەستداوە.

رۆبەرت ترەمپی 71 ساڵ، ماوەیەك بوو لە نەخۆشخانە كەوتبوو، دۆناڵد ترەمپ چەند جارێك سەردانی كرد، كۆتاجار كە سەردانی كردووە بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی جێگیر نەبووە، سەرۆكی ئەمەریكا شڵەژاوە.

هەرچەندە تا ئێستا بەفەرمی هۆكاری مردنی براكەی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرا نەكراوە، بەڵام رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژە بەوەدەكات كە هۆكاری مردنەكەی رۆبەرت ترەمپ جەڵدەی دەماغ بووە.

رۆبەرت هاوشێوەی ترەمپ بازرگان بوو هەروەها برای بچووكی بوو، وە نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووە"لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا نەیتوانیوە بە تەلەفۆن قسە بكات ئەویش بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان