کوردستانی

ئەندامێكی وەفدی دانوستانكار وردەكاری رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێكی وەفدی دانوستانكار وردەكاری رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەندامێكی وەفدی دانوستانكاری هەرێم و بەغدا وردەكاری رێككەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق ئاشكرا دەكات، راشیدەگەیەنێت "رێككەوتنەكە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوام دەبێت وقۆناغێكی نوێی دانوستان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەكەینەوە".

خالید شوانی، ئەندامی وەفدی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا، لە پۆستێكدا لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "لەدوای زنجیرەیەك سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ومووچەی فەرمانبەران، دوایی ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە  و 12 جار گۆرینەوەی پێشنیار وتێبینی دوێنێ لەنێوان سەرۆك وەزیرانی هەرێم وحكومەتی فیدراڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێككەوتنەكە راگەیەندرا".

دەقی نووسینەكە
لەدوای زنجیرەیەك سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی كاك قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەركردنی شایستە داراێكانی هەرێمی كوردستان و ومووچەی فەرمانبەران، ودوایی ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە ، و 12 جار گۆرینەوەی پێشنیار وتێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆك وەزیرانی هەرێم وحكومەتی فیدرالی گەیشتە دوا قۆناغ ورێكەوتنەكە راگەیاندرا.
پڕۆسەی دانوسانەكە هەڵكشان وداكشانی زۆری بەخۆ بینی ، ودانوسانێكی قورس وئاڵۆز بوو ولەیەك كاتدا هەوڵەكانمان هەم بۆ دابینكردنی مافە دارییكانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان بوو ، رێكەوتنەكە تاكوو ئیقرار كردنی یاسای بودجەی ۲۰۲۱ بەردەوام ئەبێت وقۆناغێكی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی ۲۰۲۱ دەستپێدەكەینەوە .
بەپێی رێكەوتنەكە مانگانە 320ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەكرێت .
رێكەوتنەكە كۆمەڵێ مەلەفی تری وەك بابەتی چاودێری و ووردبینی ومیكانیزمی چارەسەر كردنی كۆمەڵێك مەلەفاتی تری دارایی وئابوریی لەخۆئەگرێت .
رێكەوتنەكە میكانیزمی مامەڵەكردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورێكانی لەخۆ گرتووە كە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدرالی ژمارە 6ساڵی 2019 ئەبێت .
سوپاس بۆ هەموو ئەو لایان وكەسایەتیانەی هاوكار وپشتیوانمان بوون و سوپاس بۆ هاوڵاتیانی كوردستان كە سەرەڕای زۆری موعاناتەكانیان پشوو درێژ بوون لەگەڵمان .

 ‌ خالید شوانی

Qaiwan
Qaiwan