کوردستانی

هاوڵاتییان لەبارەی دابەشکردنی شێوازی نوێی فۆڕمی خۆراکەوە ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان لەبارەی دابەشکردنی شێوازی نوێی فۆڕمی خۆراکەوە ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی شێوازی نوێی فۆڕمی خۆراک دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا،  وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت  شێوازی نوێی فۆڕمی خۆراک هاتووەتە هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دابەشی دەکەین.

سەردار قوربانی برایم، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شێوازی نوێی فۆڕمی خۆراک هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ یەکەمجارە فۆڕمی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی سەربەخۆ لەلایەن بەغداوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە".

لەبارەی شێوازی دابەشکردنەکەیەوە ناوبراو وتی "فۆڕمەکە لە رێگەی بریکارەکانەوە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا"، هەروەها داواشی لە راگەیاندنەکان کرد هاوکاربن لەوەی هاوڵاتییان لە زووترین کاتدا بێن فۆڕمەکانیان وەربگرن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan