کوردستانی

لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرۆژە یاسای رێکخستنەوەی میدیا ئەلکترۆنییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەو پرۆژە یاساییە  پرۆژەی هیچ حزب و كەس و لایەنێک نییە، بەڵکو بووەتە پێشنیازەیاسای (53 ) پەرلەمانتار كە ئیمزایان لەسەر كردووە.

لە رایگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت بەپێشنیازەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی لەهەرێمی كوردستان-عیراق، كەنیگەرانیی بەشێك لەنووسەران و میدیاكارانی لێكەوتووەتەوە، باڵوكردنەوەی ئەم راگەیاندراوەی بۆ رای گشتیی كوردستان بەپێویست زانی چەند خاڵێک بخەینەڕوو ئەوانیش:

1-ئەم پێشنیازە یاسایە لەالیەن دوو راوێژكاری پەرلەمانەوە گەاڵڵەكراوە كە پێشتر هەریەكێكیان ئەزموونی زیاتر لە 15 ساڵ كاری میدیاییان هەبووەو بڕوانامەی بەرزی ئەكادیمییان لەو بوارەیشدا هەیە و بڕوای تەواوەتیشیان بەپرەنسیپەكانی ئازادیی باڵوكردنەوەو بەرپرسیارێتیی لە بڵاوكردنەوەدا هەیە. 

2 -ئەم پێشنیازەیاسایە كە بەئیمزای 53  پەرلەمانتار لەفراكسیۆنەكانی بەشدار لەحكومەت و دەرەوەی حكومەت ئیمزاكراوە، پڕۆژەی هیچ حزب و كەس و الیەنێك نییە، بەڵكو بووەتە پێشنیازەیاسای 53  پەرلەمانتار كە ئیمزایان لەسەر كردووەو لەدانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاساكەشدا بەشدار دەبن لەزیاتر باشكردنی پێشنیازەیاساكەیان.

 3 -لەبەر نەبوونی یاسای تایبەت بە میدیای ئەلیکترۆنی دادگاکان لەبەشێكی تاوانەكانی باڵوكردنەوەی ئەلیكترۆنیی بەپێی "یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەهەرێمی كوردستان-عێراق/ یاسای ژمارە )6)ی ساڵی 2008 "یان یاسای عقوباتی عیراقی لێپێچینەوە لەگەڵ رۆژنامەنووس دەكرێت كەتاوانكار حوكمی حەپسكردن دەیگرێتەوە، بەڵام لەم پێشنیازەیاسایەدا هیچ حوكمێكی حەپسكردن، یان تەنانەت دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسانی میدیای ئەلیكترۆنی رێگەپێنەدراوەو تەواوی ئەو ئەندامانەی ئیمزایان لەسەر كردووە دژی زیندانیكردنی رۆژنامەنووسانن و پێداگری دەكەن لەسەر فراوانكردنی رووبەری ئازادیی باڵوكردنەوە، سەرەڕای پاراستنی كەرامەت و ئابڕووی هاونیشتیمانییان بۆئەوەی لەمیدیاو سۆشیالمیدیاوە چیتر بەناوی خوازراوەوە سوكایەتی بەپیرۆزییەكان و كەرامەتی هاونیشتیمانییان نەكرێت و لەبەرانبەردا تاوانكار تەنها "غەرامە"ی دارایی بكرێت، نەك حەپسكردن، وەك چۆن لەیاسا بەركارەكانی دیكەدا جێگیركراون کەئەمە ئامانجی سەرەکیی پێشنیازەکەو خواستی رۆژنامەنووسانە. 

4 -بۆ ئەم پێشنیازەیاسایە دەرفەتێکی زۆرو کراوەمان لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی راپۆرت و ئەم پێشنیازەیاسایە خوێندنەوەی دووەمی بۆ ناكرێت تائەوكاتەی بەبەشداریی میدیاكارانی خاوەن ئەزموون و پسپۆڕانی بواری میدیاو نوخبەی یاساناسانی بواری میدیا، "وۆركشۆپ"ی لەهەولێر و سلێمانی بۆ دەكرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنی پێشنیازەیاسایەكەو بەهێندوەرگرتنی رەخنەو پێشنیازەكانی پسپۆڕانی ئەم بوارە، كەدواتر لەنێو راپۆرتی هاوبەشی لیژنەكانی "رۆشنبیری"و "شارەوانی و گواستنەوهو گەیاندن"و لیژنەی "كاروباری یاسایی" پەرلەماندا پێشنیازەكانیان جێگیر دەكرێن. 

5 -ئەم پێشنیازەیاسایە بۆ بەرتەسەككردنەوەی ئازادیی میدیا نییە، هیچ جۆرە چاودێرییەکی پێش وەختە ناخاتەسەر سۆشیاڵمیدیاو ئازادیی رادەربڕینی تەواوی تێدا فەراهەمکراوە ئەم پێشنیازەیاسایە بۆ پاراستنی كەرامەتی هاونیشتیمانییانە لەسووكایەتیكردن پێیان لە"سۆشیالمیدیا"و هەروەها گەڕاندنەوەی بەرپرسیارێتیی نووسین و قسەكردن لە سۆشیال میدیا و میدیای ئەلیكترۆنییەوە لەپێناو دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و هاوبەرپرسیار، نەك كۆمەڵگەیەك كەخەڵكانێكی "پۆپۆلیست"و نابەرپرسیار بەناوی خوازراو و پەیجی "فەیك"ەوە سووكایەتی بەتەواوی هاونیشتمانییان بكەن و لەدادگایش كەیسەكانیان یەكالیی نەكرێتەوە.

 6 -ئەوەی دەگووترێت گوایا بەپێی ئەم پێشنیازەیاسایە نووسینی "كۆمێنتێك" لەتۆڕە كۆمەاڵیەتییەكانەوە بەپێی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن )تێرۆر( لەهەرێمی كوردستان-عیراقدا/ یاسای ژمارە )3)ی ساڵی 2006 "مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، قسەیەكی ناڕاستەو تەنها لەنێو پێشنیازەیاساكەدا ئاماژە بەوەكراوە: هەر پرسێك پەیوەندیی بەتێرۆر هەبێ لەباڵوکراوە ئەلیکترۆنییەکان ئەوا بەیاسای تیرۆر کاری لەسەر دەکرێت کەئەو یاسایە بەرکارەو کاری پێدەکرێت ئەگەر ئەو بڕگەیە البدەین یان ئاماژەشی پێنەدەین ئەو یاسایە هەر بەرکارە، بۆیە بەالمانەوە سەیرە ئەو بڕگەیە بەلاڕێدا دەبرێت بۆئەوەی شەقامی پێ چەواشە بکەن، ئەگەر ئەم بڕگەیەش بەمەترسی دەزانن ئەوا لەپێشنیازەیاساکە الیدەبەین بۆئەوەی دڵنیایی زیاتر بەهاونشتیمانییانمان بدەین. نووسەران و میدیاكارانی خۆیشەویست دڵنیادەكەینەوە ئەم پێشنیازە یاسایە خوێندنەوەی دووەمی بۆ ناكرێت تائەو كاتەی پێشنیازو بۆچوونەكانی ئێوەی بۆ زیاد دەكرێت، بەشێوەیەك كەخزمەتی ئازادیی كاری باڵوكردنەوەو رێكخستنەوەو پاراستنی كەرامەتی هاونیشتیمانییان بكات. 

س.س
Qaiwan
Qaiwan