کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەستابوو بە به‌ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییان و تێكدانی ئارامی شار له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هاوڵاتییه‌كی به ته‌مه‌نی بریندار کردووە.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌رانی هه‌ر جۆره تاوانێك، له رۆژی 6-8-2020 تۆمه‌تبارێك له‌سلێمانی به‌ناوی (ر ، ر، ش) له‌دایكبووی ساڵی (1996) ره‌گه‌زی نێر، کە هه‌ستاوه به‌ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییان و تێكدانی ئارامی شار له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن به‌رده‌كه‌وێت به‌ناوی (ر ، ح ، ش ) كه‌پیشه‌ی به‌قاڵە".
ئاماژە بەوەشکراوە "به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی (405 /31) له‌یاسای سزادانی عیراقی له رۆژی 10/8/2020 هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن، دوای لێكۆڵینه‌وه دانی نا به‌تاوانه‌كه‌یدا و لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
س.س

بیروڕا