کوردستانی

یەکێک لە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆژە یاسایەکی گرنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێک لە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆژە یاسایەکی گرنگ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژە یاساییەکن تایبەت بە رێکخستنەوەی عەلوەکان، ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریش رایدەگەیەنێت لە ئێستادا تەنها ئامادەکاری کراوە بۆ پرۆژە یاسای رێکخستنەوەی عەلوەکان.

عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژە یاسای رێکخستنەوەی عەلوەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا تەنها ئامادەکاری کراوە بۆ پرۆژە یاسای رێکخستنەوەی عەلوەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ ئێمە لەگەڵ نوێنەری عەلوەی پارێزگاکانی هەرێم کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا تاوەکو بۆچوون و راکانی ئەوانیش وەرگرین لەسەر پرۆژە یاساکە، کە هێشتا سەرەتای ئامادەکارییەکانە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ ئەوەشی وت "ئێمە دەمانەوێت عەلوەکان بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە خۆیان هەبێت و سەر بە وەزارەتێکی دیاریکراو بن، هەروەک نوێنەرەکانیان ئاماژەیان پێکردووە ئەوان پێیان باشە عەلوەکان سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan