کوردستانی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ روویدا و چەند کەسێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە نێوان چەند کەسێکدا شەڕ روویدا دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە 3 کەسیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و 84 فیشەک و ئۆتۆمبێلێکدا گرت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە نێوان چەند کەسێکدا شەڕ روویدا دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە 3 کەسیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و 84 فیشەک و ئۆتۆمبێلێکدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر ئاگادارکرانەوە بە بوونی شەڕێک لە دەروازەی شاری قەڵادزێ و دوای گەشتینیان بۆ شوێنی رووداوەکە 3 کەسیان دەستگیرکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکەدەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و 84 فیشەک و ئۆتۆمبێلێک، لە شوێنی ڕووداوەکەش پاشماوەی 17 فیشەک دۆزراوەتەوە، سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر و بە مادەکانی 413 و 432 راگیراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س
بیروڕا



