کوردستانی

پەكەكە: 10 لە شەڕێكدا 10 ئەندامی هێزە تایبەتەكانی توركیا كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە: 10 لە شەڕێكدا 10 ئەندامی هێزە تایبەتەكانی توركیا كوژراون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پارتی كرێكارانی كوردستان ئاشكرایكرد "لە چالاكییەكی گەریلاكانیاندا دژی تیمە تایبەتەكانی سوپای توركیا ‌زیانی زۆریان لە توركیا داوە و 10 سەربازیشیان كوشتووە، دەشڵێت "لە 13ی ئەم مانگەدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی رەشەكانێی سەر بە پارێزگای دهۆك كردووەتە ئامانج و سێ وڵاتپارێزیان شەهیدبوون".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكەیە رایگەیاند "هێزەكانمان لە ناوچەی بەرواری لە هەرێمی سێرت تیمە تایبەتەكانی سوپای توركیایان كردووەتە ئامانج"، دەشڵێت، "لەو چالاكیەدا ئوتومبێلێكی سوپای توركیا تێكشكێنراوە و ١٠ چەكداری ئەو تیمە تایبەتە كوژراون".

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە 13ی ئەم مانگەدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی رەشەكانێی سەر بە پارێزگای دهۆك كردووەتە ئامانج و سێ وڵاتپارێزمان شەهیدبوون".


Qaiwan
Qaiwan