کوردستانی

تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە ناو پاركێكی قەزای رانیە، تەرمی گەنجێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، تا ئێستاش نازانرێت خۆی خنكاندووە یاخود خنكێندراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی رانیە بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتژمێر حەوت و 20  خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی گەنجێكی تەمەن (18) ساڵی دانیشتووی قەزای رانیە، بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە".

وتیشی "تەرمی گەنجەكە لە ناو پاركی دەروازەی رانیە لە ژێر یەكێك لە ئامێری یاریكردنەكانەوە دۆزراوەتەوە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و لە پزیشكی دادوەری دەركەوتووە شوێنەواری پەت بە ملییەوە هەیە".

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی رانیە "ئێستا لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە و نازانرێت، ئەو گەنجە خۆی خنكاندووە یان خنكێنراوە".


Qaiwan
Qaiwan