کوردستانی
حكومەتی هەرێم بەنیازە بە لێبڕینەوە مووچەی مانگی سێ دابەش بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە مووچەی مانگی سێی 2020 بە لێبڕینەوە هاوشێوەی مووچەی مانگی دووی 2020 دابەش بكات، چونكە بەپێی زانیارییەكان ئەم مانگەش 170 ملیار بۆ دابەشكردنی موچە كەمی هەیە.
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا كەوتووە " ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە مووچەی مانگی سێ، بەهەمان میكانیزمی لێبڕینی مووچەی مانگی دوو دابەشبكات".
هەر بەپێی زانیارییەكان، "دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بە لێبڕینی 21% دەبێت بۆ زۆربەی فەرمانبەران و بۆ مووچەی پلە باڵاكانیش بە لێبڕینی 50% دەبێت".
پێشتر سەرچاوەیەك بە مەودا میدیای وتبوو"حكومەتی هەرێم بڕی 400 ملیاری لەبەردەستدایە بۆ مووچەی مانگی سێ، حكومەتی عیراقیش 320 ملیاری ناردووە،بەڵام حكومەتی هەرێم پێویستی بە 890 ملیار دینارە بۆ دابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین، بەوپێیەش ئەم مانگە 170 ملیار كەمی دەبێت و پێویستە یان قەرز بكات یان بە لێبڕینەوە مووچە دابەش بكات".

بیروڕا