گێتی

بایدن: ئەردۆغان دیكتاتۆرە و فشار لە كوردەكان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن: ئەردۆغان دیكتاتۆرە و فشار لە كوردەكان دەكات
 هێمن سەعید - ئینستتیوتی نارین - مەودا میدیا

لەمیانی چاوپێكەوتنێكی كۆنی ڤیدیۆیی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، جۆ بایدن، بەربژێری دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، رایگەیاند "زۆر نیگەرانین" سەبارەت بە بەرەوپێشچونەكانی توركیا، دوپاتی كردەوە كە ئاراستەیەكی نوێی جیاواز بەرانبەر ئەردۆغان وەردەگرن و پشتیوانی تەواوی سەركردە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا دەكەن". لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغانی بە دیكتاتۆر ناوبرد.

جۆ بایدن وتی " دەبێـت پاڵپشتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان بكەین بۆ رووبەرووبونەوەی ئەردۆغان و شكستپێهێنانی بەبێ كودەتای سەربازی، بەڵكو لەرێگەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە". 

بایدن وتیشی "كاتێكی زۆرم لەگەڵ ئەردۆغان بەسەر بردووە، زیاتر لە هەموو كەسێك لە ئیدارەكەماندا، ئەردۆغان قسەی لەگەڵ دەكردم لەبەرئەوەی بڕوای وابوو دوژمنی ئیسلام نین، ئەردۆغان دیكتاتۆرە زیاتر لە هەموو سەرۆكەكانی توركیا و دەبێت باجی كردەوەكانی بدات". 

سەبارەت بە كوردەكانیش بایدن دەڵێت "دەسەڵات لە توركیا فوشار لە كوردەكان دەكات و چەندجارێكیش لەگەڵ ئەردۆغان ئەو پرسەم لەگەڵ باسكردووە".

لەبەرانبەردا، توركیا وەڵامی لێدوانەكانی بایدنی دایەوە فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە تویتێكدا رایگەیاند "ئەو وتانەی جۆ بایدن بەربژێری سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە مانگی دیسەمبەردا كردوونی و لەم چەند رۆژەدا لە میدیاكاندا زیاتر بڵاوبووەتەوە، نیشانەی دەستوەردان و یاریكردنە لەسەر توركیا، ئەم وتانە لەگەڵ دیموكراسی و پەیوەندییەكانی توركیا-ئەمەریكا ناگونجێن".

هەر لەو بارەیەوە، مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "تەنها گەلی توركیا ئەو مافەی هەیە سەرۆك و دەسەڵاتەكەی بگۆڕێت نەك ئەمەریكا".

وتیشی" بایدن كەسێكی نەزانە تەنها گەلی توركیا خاوەنی بریارن لە گۆرینی سەركردایەتی وڵات".

هەرچەندە ئەو گرتە ڤێدیۆیەی جۆ بایدن، لەسەرەتای مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوبووەوە، بەڵام ئێستا بۆتە بابەتی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە توركیا و دەسەڵاتی فەرمی ئەو وڵاتەی ناچار كرد لەسەر چەند ئاستێك لێدوان بدەن.
س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان