کوردستانی

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"سبەینێ مووچەی مانگی سێی 2020 ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت  و بەهەمان میكانیزمی مووچەی مانگی دوو دەبێت".

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "سبەی سێ شەمە 2020/8/18 مووچەی مانگی سێی 2020 ی وەزارەتی تەندروستی بە هەمان رێژەی مانگی دووی 2020 دابەش دەكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك بە مەودا میدیای وت"حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەو كورتهێنانەی لەداهاتەكەیدا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆ مانگی سێی 2020 یش بەهەمانشێوەی مانگی دووی 2020 مووچە دابەش دەكات، بەڵات تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لەوبارەیەوە هیچ راگەیەندراوێكی بڵاونەكردووەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan