کوردستانی
بڕیاری کۆتایی لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازە یاسای رێکخستنەوەی میدیا ئەلکترۆنییەکان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ناوەڕۆکی پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنییەکانی رەتکردووەتەوە، ئەندامێکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لە داهاتوودا بە ناوەڕۆکێکی باشتر ئەو پێشنیازە یاساییە پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان هاتووە "پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی پێشنیازەیاسای ھیچ فراکسیۆن و کەسێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو پێشنیازەیاسایەکە بەواژۆی 53 پەرلەمانتار لەفراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە، ئامانج لێی زیادکردن و پاراستنی مەودای ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنووسانی میدیای ئەلیکترۆنییە لەحوکمدانیان بەیاسای ژمارە 6ی سالی 2008 یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ئەو تێبینییانەی سەبارەت بەناوەڕۆکی پێشنیازەیاساکە گەیشتە لیژنەکەمان، لەڕێکەوتی 17ـ8ـ2020 بڕیارماندا ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە رەتبکەینەوە بەوشێوازەی ئێستا ھەیە".
لەسەر ئەو پرسە گولیزار رەشید سندی، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی زانیاممان ئەو پێشنیازە یاسایە ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و رۆژنامەنووسانی لێکەوتەوە لیژنەکەمان بڕیاریدا ناوەڕۆکی پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنییەکان رەتبکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بڕیارمان داوە لە داهاتوودا بە وەرگرتنی رای شارەزایان و میدیاکاران ناوەڕۆکی ئەو پێشنیازە یاسایە بە باشترین شێوە بنوسین و پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی بکەینەوە".
س.س

بیروڕا