کوردستانی
پرۆژەیەکی گرنگ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنێت پرۆژەی لێدانی بیر بۆ دەرکردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵدانی شاری هەولێر جێبەجێدەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە پڕۆژەکە لەسەر بودجەی لەناکاوی پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوێکدا شارەوانی هەولێر رایگەیاند "لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، پڕۆژەی لێدانی بیر بۆ گازی قەتیس ماوە لە زبڵدانی شاری هەولێر لە کانی قرژاڵە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "پڕۆژەکە لەسەر بودجەی لەناکاوی پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەسەرپەرشتی لیژنەی هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی نۆ بیر لە بەشی ژینگەپارێزی لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە تەواوکراوە و لە رۆژانی داهاتوودا کارکردن بەردەوام دەبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "گرنگی پڕۆژەکە لەوەدایە، نزیکەی 13 مەتر زبڵ ژێر خاک کراوە کە ئەمەش بڕێکی زۆر گازی لێ قەتیسبووە کە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی کاری زۆری دەوێت، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە نامێنێت".
س.س
س.س
بیروڕا