کوردستانی

بە بڕی نزیکەی 100 هەزار دۆلار هاوکاری دەگەیەندرێتە ئەم پارێزگایەی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بڕی نزیکەی 100 هەزار دۆلار هاوکاری دەگەیەندرێتە ئەم پارێزگایەی هەرێم
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ ئەمڕۆ کۆماری چیک بە بڕی نزیکەی 100 هەزار دۆلار هاوکاری کەرتی تەندروستیی هەڵەبجەی کرد،  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت پارێکە نادرێت بە ئەوان.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ مەودا میدیا دواو وتی "ئەمڕۆ کۆماری چیک بە بڕی نزیکەی 100 هەزار دۆلار هاوکاری کەرتی تەندروستیی هەڵەبجەی کرد"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕە پارەیە سەرجەمی دەدرێت  ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ هۆڵی لەدایکبوونی‌ نه‌خۆشخانه‌ی بیاره‌".

وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو "پارێکە نادرێت بە ئێمە، بەڵکو کونسوڵخانەی کۆماری چیک خۆیان ئامێرە پزیشکییەکان دەکڕن و دەهێنن بۆ نەخۆشخانەی بیارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan