کوردستانی

دواین زانیاری سەبارەت بە ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری سەبارەت بە ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ئەمەریکا بکات و پێش ئەوەش پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند بە رێژەی لێبڕینی لە 21% و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم وەزارەت دەبێت کە مووچە وەردەگرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری دراوە ئەمشەو یاخود سبەی پارەکەی بەغدا کە بڕەکەی 320 ملیار دینارە بگاتە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت پێش سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمەریکا پارەکەی بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران"، ئەوەشی خستەڕوو "سبەی مستەفا کازمی سەردانی ئەمەریکا دەکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شه‌وی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتن، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan