کوردستانی
ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کرایە ئامانج و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی یەکشەممە هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کاسبکار کوژران و برینداربوون، کە هەردووکیان خێزاندارن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە 16ی ئابی 2020 هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای زەنجان لە نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووە "لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی (عەلی ئەشرەفیان) تەمەن 40 ساڵ و کوڕی ئیسماعیل کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی (باران باشام) تەمەن 35 ساڵ و کوڕی مەحەمد بە سەختی بریندار کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "باران باشام ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە، هەروەها ئەو دوو کاسبکارە خێزاندار و خەڵکی گوندی یولاگمدەری شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە بوون".
س.س
س.س
بیروڕا