جیهانی
سەرۆكی كۆریای باكور سەگە ماڵییەكان لە خاوەنەكانیان دەسەنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور فەرمانیان كردووە ئەو كەسانەی خاوەن سەگی ماڵیین، سەگەكانیان رادەستی حكومەت بكەن بۆ ئەوەی سەرببڕدرێن و وەك خۆراك لە خواردنگەكان بەكاربهێنرێن، ئەویش بەهۆی كەمبوونەوەی گۆشت لەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، كیم جۆنگ ئوون، سەرۆكی كۆریای باكوور فەرمانی كردووە بۆ كپكردنەوەی برسییەتی گەلەكەی گۆشتی سەگی ماڵیی بەكاربهێنن لە خواردنگەكان تا كێشەی كەمبوونەوەی گۆشت لەو وڵاتە چارەسەر بكرێت.
سەگی ماڵی زۆربەیان دەوڵەمەندەكانی پیۆنگ یانگ خاوەنین، بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وەك سیمبولی سەرمایەداری لێی دەڕوانن، كیم فەرمانی كردووە ئەو سەگانە بكرێنە موڵكی دەوڵەت.
سەرچاوەیەك لە كۆریای باكوور ئاشكرایكردووە "دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور ئەو خێزانانەیان دیاریكردووە كە خاوەنی سەگی ماڵیین لەو وڵاتە و ناچاریان كردوون سەگەكانیان رادەستی حكومەت بكەن، ئەگەرنا تووشی سزا دەبن".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەشدەكات "سەگە ماڵییەكان لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە سەردەبڕدرێن و دەدرێنە خواردنگەكان تا بەكاریبهێنن بۆ خواردن، چونكە ئەو وڵاتە قەیرانی نەمانی گۆشت رووی تێكردووە، هەندێك لە سەگەكانیشیان ناردووەتە باخچەكانی ئاژەڵان تا بەخێو بكرێن و وەچە بخەنەوە و دواتر بەكاربهێنرێن".