جیهانی
فەرەنسا- چەند ناوەندێكی عەلمانی بە پشتیوانی بیری ئیخوان و سەلەفیەت تۆمەتبار دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ناوەندەكانی سەر بە ئیخوان لە فەڕەنسا بوونەتە جێی باس، لەكاتێكدا ناوەندێكی فەڕەنسی تۆمەتبار دەكرێت بە دروستكردنی ناوەندێكی ئیسلامی سەر بە ئیخوانەكان لە پاریس.
رێكخراوی تۆڕی "1905" كە داكۆكی لە بەهاكانی عەلمانیەت دەكات لە فەڕەنسا و بە روانگەی عەلمانیەت ناسراوە، باس لەوەدەكات چەند ناوەندێكی فەڕەنسی تێوەگلاون لە هەڵمەتی پارەداركردنی چەند ناوەندێكی ئیسلامی كە نزیكن لە رێكخراوی ئیخوان موسلیمین كە زۆربەی وڵاتان وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندوویانە، لەكاتێكدا ئەو ناوەندە فەڕەنسییانە پشتیوانی داراییان لەلایەن روانگەی فەڕەنسا بۆ عەلمانیەت لێدەكرێت.
روانگەی عەلمانیەت، لیژنەیەكی راوێژكاری فەرمییە، بەرپرسە لە پێشكەشكردنی راوێژ و هاوكاری بۆ حكومەت سەبارەت بە عەلمانیەت، 23 ئەندامی هەیە كە زۆربەیان لە چینی دەسەڵاتدار و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەن، هەرچەندە روانگەكە سەربەخۆیە لە كارەكانیدا، بەڵام لەرووی ئیدارییەوە پەیوەستە بە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنساوە.
ئەو روانگەیە، كۆمەڵەكانی "ئەتیك" و "كو ئەكزێست" كە لە بواری تێكەڵاوی كۆمەڵایەتی و چالاكی گەنجان كاردەكەن، تۆمەتبار دەكات بەوەی پشتیوانی دارایی رێكخراوی "ئەنوار" دەكەن كە ناوەندێكە پشتیوانی بیری ئیخوان دەكات لە شاری پاریس.
ئەتیك" و "كو ئەكزێست ، تۆمەتبار دەكرێن بەوەی هاوكاری چەند رێكخراوێك دەكەن كە ئیخوانی و سەلەفین و سەرقاڵی كردنەوەی ناوەندی ئیسلامی و مزگەوتن، روانگەی عەلمانیەت راشیدەگەیەنێت ئەو مزگەوت و ناوەندانە بۆ پەرستشی ئایینی بەكارناهێندرێن، بەڵكو بوونەتە ناوەندێك بۆ پەرەپێدانی بیری توندڕەوی ئیخوانی و سەلەفی.