کوردستانی

پەكەكە خستنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی توركیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە خستنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی راگەیەندراوێكی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازی پەكەكەیە، گەریلا لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان هێلیكۆپتەرێكی سوپای توركیایان خستووەتەخوارەوە.

لە راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە "هێزەكانمان رۆژی 16ی ئەم مانگە كاتژمێر 10:00ی بەیانی لە مەیدانی چوارچەلای هەرێمی زاگرۆس هێلیكۆپتەرێكی سوپای داگیركەری توركیایان كردە ئامانج، هێلیكۆپتەرەكە گورزی قورسی بەركەوت و بەپێی زانیارییەكان زۆر دوور نەكەوتووەتەوە و كەوتووەتە خوارەوە".

هەروەها هەپەگە رایگەیاندووە "هێزەكانیان دوای 10 خولەك هێلیكۆپتەرێكی دیكەیان كردووەتە ئامانج كە لە نزیك شوێنی رووداوەكە فڕیوە، هێلیكۆپتەری دووەمیش گورزی بەركەوتووە و بە ناچاری رووی لە گەڤەر و جۆلەمێرگ كردووە".

 هەپەگە باسی لەوەشكردووە "ئەو چالاكییە بۆ وەبیرهێنانەوەی عەگید گارزان و دوو فەرماندەی دیكەی سوپای عیراق كراوە كە لە هێرشێكی توركیا شەهیدبوون".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد