گێتی
ترەمپ: ئەردۆغان تەنها گوێ لە من دەگرێت و پێكەوە دەگونجێین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنێكدا باس لەوە دەكات "سەركردەی وڵاتان هەموویان تەلەفۆنی بۆدەكەن و داوای لێدەكەن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا قسە بكات، چونكە بە وتەی ئەو سەركردانە سەرۆكی توركیا بە تەنیا گوێ لە ترەمپ دەگرێت".
دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی، لەسەر چەند تەوەرێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی قسەیكرد، بە تایبەت جیاوازییەكانی نێوان خۆی و جۆ بایدن، بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا.
سەرۆكی ئەمەریكا وتی"كەسێكی وەك بایدن لاوازە و ناتوانێت لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی دیكە قسە بكات و كاریگەرییان لەسەر هەبێت، ئەو سەركردانە یاریزانی كارامە و ژمارە یەكن و كەسێكی وەك بایدن ناتوانێت لەو یارییەدا سەركەوتوو بێت".
ترەمپ وتیشی "سەرۆكی وڵاتان هەفتەی رابردوو وتیان دەتوانیت تەلەفۆن بۆ ئەردۆغان بكەیت؟ منیش وتم بۆچی، وتیان تۆ تەنیا كەسی كە گوێی لێدەگرێت، من وتم ئایا ئەوە لەبەر ئەوەی من سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكام؟ ئەو وتی نا، ئەوە لەبەر كەسایەتیی خۆتە، تۆ تەنیا كەسی كە ئەردۆغان گوێی لێدەگرێت، ئەزانی چییە، من حەز ناكەم ئەمە با ئاشكرا بڵێم، بەڵام ئەم قسەیە راستە من لەگەڵ ئەردۆغان دەگونجێم و ئەویش گوێ دەگرێت".
هەفتەی رابردوو جۆ بایدن بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، هەندێك وتەی چەند مانگێك لەمەوبەری بڵاوبووەوە كە وتبووی"ئەو پەیوەندی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی توركیا دروستدەكات و دەسەڵات دەگۆڕێت، هەروەها باسی لەو فشارانە كرد كە دەسەڵات لەسەر كورد دروستیكردوون ".
ئەوەشی خستبووەڕوو "چەند جارێك ئەم بابەتەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغاندا باسكردووە".