جیهانی
ئەمڕۆ دادگای نێودەوڵەتی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەكەی حەریری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای 15 ساڵ لە چاوەڕوانیی، ئەمڕۆ دادگای نێودەوڵەتی بڕیاری كۆتایی لە دۆسیەی تیرۆركردنی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان دەدات و سزای تۆمەتباران دیاریدەكات.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە "دادگایەكی تایبەت لە هۆڵەندا دادگاییەكە بەڕێوەدەبات كە دۆسیەی بۆ چوار تۆمەتبار كردووەتەوە بە غیابی كە سەر بە گروپی حزبوڵای لوبنانن".
پێشبینی دەكرێت لە دادگاییەكەی ئەمڕۆدا سەعد حەریری كوڕی ئامادەبێت، لە كاتێكدا هێشتا شوێنی تۆمەتباران دیارنییە بە ناوەكانی سەلیم جەمیل عەیاش، حەسەن حەبیب مەرعی، حسێن حەسەن عنیسا، ئەسەد حەسەن سەبرا.
لە 14ی شوباتی 2005، رەفیق حەریری ملیۆنێری لوبنان و سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی لوبنان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتەكەی لە نزیك هۆتێلی سان جۆرج لە بەیروت، كرانە ئامانجی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و تیرۆركران.
بە دوو هەفتە دوای رووداوەكە، حكومەتی لوبنان دەستی لەكاركێشایەوە و سوریاش هێزەكانی لە لوبنان كشاندەوە، جگە لەو چوار تۆمەتبارەی كە ئێستا لە دادگا تایبەتەكەی هۆڵەندا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە، بەرپرسێكی گەورەی سەربازی حزبوڵاش تۆمەتباركرابوو لەو دۆسیەیە بەناوی مستەفا ئەمین بەدرەدین، بەڵام ساڵی 2016 لە سوریا كوژرا.