کوردستانی
50 هەزار واژۆ بۆ دەركردنی سوپای توركیا ئاڕاستەی هەرێم و عیراق و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەمەبەستی دەركردنی سوپای توركیا لە باشوری كوردستان، رێكخراوێك 50 هەزار واژۆیان كۆكردووەتەو و 30 ی ئەم مانگەش واژۆكان ئاڕاستەی ، حكومەتی هەرێم ، عیراق و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت.
ڕۆژی 30ی مانگی شەشی ئەمساڵ كەمپەینێك بە دەستپێشخەری رێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر و رێكخراوی ژیانەوەی گەنجان، بۆ دەركردنی سوپای توركیا لە خاكی باشوری كوردستان و عیراق راگەیەندرا.
وەك ئەندامانی ئەو رێكخراوە ئاماژەیان پێكردووە "كەمپەینەكە لەلایەن ژمارەیەك لە گەنجانی ناوچەكانی، بادینان، سۆران، سلێمانی، راپەڕین، شارەزوور، گەرمیان، كەركوك، خورماتوو، بە شێوازێكی مەیدانی و فراوان دەستیپێكرد، لە هەموو ئەو ناوچانەدا ماڵ بە ماڵ دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆكردووە و لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان مێزیان داناوە و دەستیان بە بانگەوازیی كردووە بۆ نیشاندانی ئامانجی كەمپەینەكەیان و داگیركارییەكانی توركیا لەسەر باشوری كوردستان".
15ی ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی، دوای 40 رۆژ لە بەردەوامیی كەمپەینەكە و كۆكردنەوەی 50هەزار واژۆ، لەلایەن رێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەرەوە كۆتایی كەمپەینەكە راگەیەندرا، وا بڕیارە 30 ی ئەم مانگە واژۆكان بەشێوەی ئەلكترۆنی لەلایەن ئەندامانی كەمپەینەكەوە ئاڕاستەی هەریەك لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.