کوردستانی

چەكدارانی توندڕەوی نزیك لە توركیا لە عەفرین سێ كورد دەڕفێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەكدارانی توندڕەوی نزیك لە توركیا لە عەفرین سێ كورد دەڕفێنن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

رێكخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند "سوپای توركیا و چەكدارە توندڕەوەكانی نزیك لە توركیا لە شاری عەفرین سێ هاوڵاتی كوردیان  رفاندووە".

رێكخستنی مافی مرۆڤی عەفرین، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە گوندی شێخۆكای سەر بە ناوچەی مەعبەدای عەفرین سێ هاوڵاتی كورد لەلایەن چەكدارە توندڕەوەكانی نزیك لە توركیا رفێندراون".

بەپێی زانیاریەكانی ئەو رێكخراوە، ناوی هاوڵاتیە رفێنراوەكان بریتین لە (محمد مەنان ڕەشۆ (53ساڵ)، محەمەد محەمەد رەشۆ (59 ساڵ) و زەكی هەنا رەشۆ (48ساڵ) كە لە ئێستادا براون بۆ گوندی عەمارای سەر بە ناوچەی مەعبەدا".

ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشداوە "هاوڵاتی محەمەد محەمەد رەشۆ پێشتریش سێ جار لەلایەن چەكدارە توندڕەوەكانی نزیك لەتوركیا رفێنراوە و هەموو جارێكیش بە فیدیە ئازاد كراوە".

پێشتریش رێكخراوی مافی مرۆڤی عەفرین  رایگەیاندبوو "لە گوندی تەرمیشا لە ناوچەی شییەی عەفرین سێ كوردی مەدەنی لەلایەن دەزگای   (میت) ی توركیاوە رفێنراون و چارەنووسیان نادیارە".
 

Qaiwan
Qaiwan