کوردستانی
ناڕەزایی دژ بە لێبڕینی مووچە دەستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەهۆی لێبڕینی مووچەكانیەوە بەشێك لەپزیشكانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی گردبوونەوەو بایكۆتی دەوامیان راگەیاند، لە كەلاریش مامۆستایان و فەرمانبەران دژی لێبڕین و دواكەوتنی موچەكانیان گردبونەوەیان ئەنجامدا.
پزیشكانی نەخۆشخانەی شار دەڵێن "ناكرێت حكومەتێكی گەورەو گران كۆببنەوە بەس لەبەر ئەوەی چۆن مووچەی مووچەخۆران ببڕن، دەشڵێن لێبڕینی مووچە قبوڵناكەن، چونكە ئەوان جەنگاوەری یەكەمن لەدژی كۆرۆناو هەموان ژیانیان لەمەترسیدایە".
لەلایەكی دیكەوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەلار دژی لێبڕین و دواكەوتنی موچەكانیان گردبونەوەیان ئەنجامدا و دەڵێن "قبوڵناكەن حكومەت بۆ ئەم مانگەش بەلێبڕینەوە مووچە دابەشبكات، چونكە لەمانگی پێشوودا سەرۆكی حكومەت وتی ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەك مانگە، بەڵام راستیان نەكرد".