جیهانی

دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی كچێكی كورد دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی كچێكی كورد دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای چوار رۆژ لە دیارنەمان و گەڕان بەدوایدا، تەرمی كچێكی تەمەن 16 ساڵی كوردی ئێزدی  لە رووباری راین لە شاری نایمیخنی هۆڵەندا كە هاوسنووری ئەڵمانیایە دۆزرایەوە، كەسوكارەكەشی دەڵێن كچەكەیان هیچ كێشەیەكی دەروونی و كۆمەڵایەتی نەبووە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، بەوتەی كەسوكارەكەی كچەكە هیچ كێشەیەكی دەروونی یان كۆمەڵایەتی نەبووە و لەكاتی چوونی بۆ خوێندنگە نەگەڕاوەتەوە، دواتریش دوای چوار رۆژ لە گەڕان بە دوایدا، پۆلیس ئاگاداریكردونەتەوە لەرووباری راین تەرمەكەی دوزراوەتەوە".

كەسوكاری دەشڵێن "كچەكەیان سەرلەبەیانی 12 ی  ئەم مانگە بەمەبەستی چوونی بۆ خوێندگە چووەتە دەرەوە و دوای چەند خولەكێك لە لایەن پۆلیسەوە ئاگاداركراونەتەوە كە پاسكیل و جل و بەرگی كچەكەیان لە كەناری رووبارەكەدا بەجێماوە و خۆشی بێسەر و شوێنە".

لە ئێستادا تەرمی كچەكە  لە پزیشكی توێكاری هۆڵەندایە و لێكۆینەوە لە هۆكاری خنكانەكەی دەكرێت.
خێزانی ئەو كچە لە دوای داگیركردنی شەنگال لە لایەن داعشەوە روویان لە ئەڵمانیا كردووە و نیشتەجێی شاری كلیفی ئەڵمانیان كە دەكەوێتە سنوری هۆڵەندا .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان