کوردستانی
دانیشتوانی ئەم گەڕەكە لە سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی، دانیشتوانی گەڕەكی كارێزەوشك ئاگادار دەكاتەوە، سبەینێ چوارشەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا / سلێمانی، ئاگادارییەكیان بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا هاتووە "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( كارێزەوشك) نزیك ماركێتەكانی (توانست و ئیدریس و سێوەگیان و مزگەوتی شێخ جلال گاپیلۆن)، بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری(410) ، سبەینێ چوارشەممە (19/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت ".
لیژنەكە ئاماژەی دەلێت " بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان ، ئاگاداریشیان دەكەینەوە، كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی كارەبا، پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە" .
لە كۆتایشدا لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا/ سلێمانی داواش دەكات، كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بكرێت، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت".