جیهانی

دادگای نێودەوڵەتی لاهای لەبارەی دۆسیەی حەریری بڕیاری كۆتایی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


  دادگای نێودەوڵەتی لاهای لەبارەی دۆسیەی حەریری بڕیاری كۆتایی دا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دادگای لاهای نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا، لەبارەی دۆسیەی رەفیق حەریری سەرۆكوەزیرانی پێشووتری لوبنان بڕیاریدا، دۆسیەكەی بە دۆسیەیەكی تیرۆریستی ناوبرد، ئاماژەی بەوەشدا حزبوڵا تێوەگلاوە لە تیرۆركردنی حەریری بەڵام هیچ بەڵگەیەكی رەسمی لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت.

دەیڤید ری، سەرۆكی دادگاكە رایگەیاند "تیرۆركردنی حەریری پرۆسەیەكی تیرۆریستی بووە و ئامانجی سیاسی لە پشتەوە بووە، ئەو تۆمەتبارانەشی تێوەگلاون لایەنگری حزبوڵان، پرۆسەی تیرۆركردنەكەش زیاتر لە دوو تۆن و نیو تەقینەوەی تێدا بەكارهاتووە".

سەرۆكی دادگای دۆسیەی تیرۆركردنی رەفیق حەریری راشیگەیاند "تۆمەتبارەكان پێش تیرۆركردنەكە بە چڕی چاودێری حەریرییان كردووە، هەریەك لە سەلیم عەیاش و حەسەن مەرعی و مستەفا بەدر، تۆڕی پەیوەندییان بۆ هەماهەنگی كوشتنەكە بەكارهێناوە".

دەیڤد وتیشی "بەپێی بڕیاری دادگا تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەی كوشتنی حەریری ئەندامێكی حزبوڵایە، تەلەفۆنەكەی بۆ تیرۆركردنەكە بەكارهێندراوە.

ئەمڕۆ دادگای تایبەت بە تیرۆركردنی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان بەڕێوەچوو ، لە بەشێكیدا دەیڤید ری، دادوەری كەیسەكە رایگەیاند  "هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت كە سەركردایەتیی حیزبوڵڵای لوبنان یان حكومەتی سووریا بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە تیرۆركردنی حەریریدا تێوە گلابن".

دادگاكە لەپاش تیرۆركردنی رەفیق حەریری لە ساڵی 2005 دامەزراوە و پێنج تۆمەتباری سەرەكی ناویان لە كەیسەكەدا هاتبوو كە هەر پێنجیان ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنان بوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان