جیهانی

مەترسی کۆرۆنا لەسەر ئێران کەم دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی کۆرۆنا لەسەر ئێران کەم دەبێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند و بەپێی ئامارە بێت، له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 2385 كه‌سی دیكه لە ئێران تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژە بەوە دەدات مەترسی کۆرۆنا بەرە و کەمبوونەوە دەچێت و ئامارەکان کەمیان کردووە.

دكتۆر سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامە وانیدا رایگەیاند "له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 2385 كه‌سی دیكه‌ له‌و وڵاته‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 163 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا 347 هه‌زار و 835 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 19 هه‌زار و 972 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، هەروەها 300 هه‌زار و 881 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان