جیهانی
مستەفا کازمی گەیشتە ئەمەریکا و بەرنامەی سەردانەکەی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەۆکایەتیی شاندێکی گەیشتە ئەمەریکا، ئاماژە بەوەشکراوە کە کازمی بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبێتەوە.

دوای ئەوەی دوێنی مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ".
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "رۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتن و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بابەتی پەیوەندیدار بە هەردوولا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "کازمی بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەکانی ئابووری و ئاسایش و تەندروستی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە ئەنجام دەدات".
ئەوەشخراوەتەڕوو "کازمی بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەکانی ئابووری و ئاسایش و تەندروستی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە ئەنجام دەدات".
س.س