گێتی
بایدن بەفەرمی بووە پاڵێوراوی دیموكراتەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن سەعید
دوێنێ سێشەممە لە دووەم رۆژی كۆنگرەی نیشتیمانی حزبی دیموكراتی ئەمەریكی لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە، جۆن بایدن، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمەریكا(باراك ئۆباما) و كامێلا هاریس، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی وەك پاڵێوراوی رەسمی پارتەكە دیاریكرا بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە 3ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت. وە هەریەكە لە سەرۆكانی پێشووی ئەمەریكا، جێمی كارتەر و بێل كلینتۆن ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ بایدن دەربڕی و ترەمپیان بە كە سێكی ئاژاوەگێڕ ناوبرد.
كلینتۆن وتی" دەبێت نوسینگەی كۆشكی سپی ناوەندی بڕیار بێت، ئەگەر وانەبێت ئەبێتە دەرچەی گێژەڵوكە و جگە لە ئاژاوە هیچی تر هەڵناگرێت"، هەروەها كارتەریش لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەكرد "كە بایدن كەسایەتی و ئەزمونی و تواناكانی ئەیسەلمێنیت دەتوانێت یەكێتی نەتەوەی ئەمریكا بپارێزێت و ئەمەریكا دووبارە بەهێز بكاتەوە".
وەك چاوەڕواندەكرا، بایدن بە دەنگی زۆرینەی حزبەكەی هەڵبژێردا لە بەرانبەر ركابەرە سەرمایەدارەكەی لە حزبی كۆمارییەكان، هەروەها بایدن پەیامێكی ڤیدیۆیی بەشێوەی راستەوخۆ ئاراستەی ئەندامانی كۆنگرەكە كرد و سوپاسگوزاری ئاراستەی حزبەكەی كرد بۆ متمانە پێدانی وەك پاڵێوراوی فەرمی حزبەكەی وتی" لەناخی دڵەوە سوپاستان دەكەم".
شایەنی باسە، كۆنگرە حزبیەكە لە میلووكی باكور بەسترا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە رێگەی ئەلیكترۆنیەوە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە ئەنجامدرا.
س.س