گێتی
ئەنجومەنی پیران لەبارەی دۆسیەی سیخوڕیكردن بەسەر هەڵمەتی بانگەشەی ترەمپەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
راپۆرتەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا سەبارەت بە دۆسیەی سیخوڕیكردن بەسەر هەڵمەتی بانگەشەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە ساڵی 2016 كۆتایی هات، راپۆرتەكە ئاماژە بەوەدەكات بەرپرسی هەڵمەتەكانی بانگەشەی ترەمپ پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسێكی روسی هەبووە.
بەپێی راپۆرتەكە، (پۆل مانافۆرت) بەنهێنی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسێكی هەواڵگری روسی هەبووە و زانیاریی هەڵمەتەكەی پێداوە، ئەوەش هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر ئەمەریكا.
وەك لە راپۆرتەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا ئاشكراكراوە، مانافۆرت پێش شەش مانگ لەوەی ببێتە بەرپرسی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی 2016 ی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسێكی هەواڵگری روسی هەبووە بەناوی قستەنتین كیلیمنیك.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانافۆرت لە چەند رێگەیەكەوە زانیارییەكانی هەڵمەتەكەی داوە بەو بەرپرسەی هەواڵگری روسی، هەروەك مانافۆرت پەیوەندیشی ئۆلیگ دیریباسكاش هەبووە كە بازرگانێكی روسییە و لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیاوە نزیكە.
هەرچەندە راپۆرتەكە باسی لە هۆكاری پێدانی ئەو زانیاریانە نەكردووە، بەڵام رایگەیاندووە كە پێدانی ئەو زانیاریانە هاوكات بووە لەگەڵ هەڵمەتێكی هەواڵگری روسیا بۆ پشتیوانی لە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ئەو وڵاتەش كە پشتیوانی ترەمپیان كردووە.