جیهانی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە عیراق دەكات بودجە بۆ هەرێم بنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا،رایگەیاند "داوا لە حكومەتی عیراق دەكەم لەسەر بودجە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت".
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە واشنتن، رایگەیاند " داوا لە حكومەتی عیراق دەكەم لەسەر مەسەلەی بودجە لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت".
وتیشی "ئامادەی هاوكاری عیراقین لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و بنیاتنانەوە و پەروەردە و گەشتوگوزاردا، جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە ئەم كاركردنە بەردەوام بێت".
لەلایەن خۆیەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند"ئەمڕۆ ئێمە دەستمان بە گەڕی دووەمی گفتوگۆی ستراتیژی كرد، لەگەڵ شاندی ئەمەریكی، ئێمە كۆبوونەوەیەكی گرنگمان هەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا".
وتیشی "لەو گفتوگۆیانەدا باسمان لەرەوشی ناوچەكەكرد، چەند پرسێكی دیكەش تاوتوێكران، گفتوگۆشمان لەبارەی ئەوە كرد چۆن ئەمەریكا و عیراق لەسەر پرسەكان رێبكەون".