جیهانی
قەتەر نێوەندگیری لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دیپلۆماتكارێكی قەتەری رایگەیاندووە، دەوحە نێوەندگیری لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و چەند پارت و رێكخراوێكی دیكەی فەلەستینی دەكات، ئەویش لەپێناو كەمبوونەوەی گرژییەكانی كەرتی غەززە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی قەتەری، محەمەد عیمادی، دیپلۆماتكاری قەتەر، رایگەیاندووە"هەوڵێكی چڕی پەیوەندی لەلایەن قەتەرییەكانەوە لەئارادایە لەسەر ئاستی باڵا، بۆ ئەوەی گرژییەكانی كەرتی غەززە بەتایبەت لەنێوان ئیسرائیل و حەماس و چەند لایەنێكی دیكەی فەلەستینی كەمبكرێتەوە".
عیمادی كە سەرۆكی لیژنەی قەتەرییە بۆ بنیاتنانەوەی كەرتی غەززە، پێشتر رایگەیاندووە"لەساڵی 2014 ەوە زیاتر لە 20 جار سەردانی ئیسرائیلی كردووە".
ئەو دیپلۆماتكارە قەتەرییە، دانی بەوەشدا ناوە، كە" ئەو پارەیەی پێشكەشی فەلەستین و بەتایبەتیش غەززەی كردووە، ئامانج لێی ئەوە بووە ئیسرائیل لەشەڕی غەززە دووربخاتەوە، جەختیشیكردووەتەوە بەهاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل ئەو شەڕە دووردەكەوێتەوە".